
زۆر جار کە فلاشێک دەدرێت لە کۆمپیوتەرێک، ئەو کۆمپیوتەرە جۆرە ڤایرۆسێکی تێیدایە کە هەموو فایلی ناو فلاشەکە دەشارێتەوە. ئەمەش دەبێتە هۆی کێشە و بەکارهێنەر ناچار دەکات بە سڕینەوەی تەواوی فایلەکان. یەکێک لە چارەسەرە باوەکانی سڕینەوەی ڤایرۆس لە فلاشدا بریتیە لە فۆرماتکردنی فلاشەکە کە دەبێتە هۆی لەدەستدانی تەواوی زانیاریەکانی نێو فلاشەکە. بەڵام چیتر پێویست ناکات دڵتەنگ بیت بۆ زانیاریەکانت چونکە دەتوانیت بە جێ بە جی کردنی ئەم ڕێگایە هەموو زانیاریەکانت بگەڕێنیتەوە بە کەمتر لە یەک خولەک:
١- دەست بنێ بە دوگمەی WINDOWS + R
٢- پاشان بنووسە CMD، دەست بنێ بە OK
٣- یەکەمجار دەبێت بزانین ناوی فلاشەکەمان چییە؟ بۆ ئەم کارەش دەچیتە Computer لەوێ بۆت دەردەکەوێت، وەک لە وێنەکەی خوارەوەدا روونکراوەتەوە.
٤- لە CMD دەنووسین :E (ئەگەر فلاشەکەت ناوێکی تری هەبوو ئەوا لە شوێنی E پیتی فلاشەکەی خۆت بنووسە) پاشان ئینتەر بکە.
٥- ئەم کۆدەی خوارەوە بنووسەرەوە و دەست بنێ بە ئینتەردا.
attrib -s -h -r /s /d
ئێستا هەموو زانیاریەکانت گەڕاونەتەوە و دەتوانیت بەکاریان بهێنیت، باشتریشە سکانێکی فلاشەکەت بکەیت بۆ ئەوەی فایرۆسی تێدا نەمێنێت.
ئا: شوان فایەق
کاروان ئایتی

"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""