بەشێوەيەکی فەرمی، بەرنامەی ڤايبەر بۆ بەکارهێنەرانی سيستمی ويندۆس ١٠ی مۆبايل و کۆمپيوتەر نوێکرايەوە بە چەند تايبەتمەندێکی نوێ و چارەسەرکردنی هەڵەکانيەوە.

ئاشکرايە بەرنامەی ڤايبەر يەکێکە لە بەرنامە سەرکەوتووەکانی بواری پەيوەندی کردن کە بەکارهێنەر لە رێگەی بوونی هێڵی ئينتەرنێتەوە دەتوانێت چات و پەيوەندی دەنگی و ڤيديۆیی بێ بەرانبەری پێ ئەنجام بدات.

ئەمڕۆ يەکشەممە بەرنامەی ڤايبەر لەلايەن کۆمپانيای راکوتينی ژاپۆنييەوە نوێکرايەوەو بۆ ئەو بەکارهێنەرانەيان نارد کە سيستمی کارپێخەری ويندۆس بەکاريدەهێنن لەسەر کۆمپيوتەر و مۆبايلەکانيان بە تايبەت بۆ ويندۆس ١٠ .


لەم ڤێرژنەدا بەکارهێنەر دەتوانێت بە ئاسانی زمانی سەر بەرنامەکە بگۆڕێت، هەروەها پاڵپشتی لە ناردنی لينکيش دەکات و کۆمەڵێک هەڵەیبەرنامەکەش چارەسەرکراون و گەشەی زياتر بە لايەنی ئاسايش و پاراستنی دراوە.

لە رێگەی ويندۆس ستۆر يان بازاڕە ئەليکرترۆنييەکانەوە بەکارهێنەرانی ويندۆس دەتوانن ڤايبەر نوێبکەنەوەو بيگۆڕن بە ڤێرژنی ٦.٢ .


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...