کۆمپانیایەک تایبەتمەندییەکی نوێی ئاشکراکردوە بۆ ھاوکاری بەکارھێنەران لەگۆڕینی گرتەی ڤیدیۆیی تایبەت بەخۆیان بۆ تابلۆی ھونەریی و دیمەنی ھونەریی ناوازە، بەمەرجێک ماوەکەی لە١٥ چرکە تێنەپەڕێت ئەمەش بەھۆی ئەو کاریگەرییە ھونەرییانەی کەدەتوانێ شێوازی ڤیدیۆیی و پێکھاتەکەی بگۆڕێت.
ئەمەش لەرێی ئەپڵیکەیشنێکەوە دەبێت کەبە Prisma ناسراوە لەمۆبایلەکانی ئایفۆندا کەبەسستمی iOS کاردەکەن.
بەپێی زانیارییەکانی وێبسایتی Mashable ی ئەمریکی ئەم تایبەتمەندییە دەرفەتی چاکسازی بۆ ٩ شێوەی جیاواز لەخۆ دەگرێت کەشێوەی گشتی ڤیدیۆکە دەگۆڕێ و دەکرێ فلتەری تایبەتی بۆ گرتەکان دەستەبەر بکەیت.
ئەوەی جێی باسە ئەم ئەپڵیکەیشنە لەسەر مۆبایلی ئایفۆن ٧ تەنیا (٣٠) چرکەی پێ دەچێت و ماوەکەی لەسەر مۆبایلی ئایفۆن (٦ ئێس) دوو ھێندە زیاتر دەبێت.


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...