
كۆمپانیای لۆجیتێك ماوسێكی نوێی بەرهەم هێناوە كە لە یەك كاتدا لەسەر 3 كۆمپیوتەری جیاواز كار دەكات، ئەمەش بۆ ئەو كەسانە بەرهەم هێندراوە كە لەسەر زیاتر لە یەك كۆمپیوتەر كار دەكەن.
ماوسە نوێیەكە نێوی تریازلۆن "Triathlon"ە و بەتەكنەلۆژیای بلوتوز كار دەكات، دەتوانرێ لە یەك كاتدا لەگەڵ 3 كۆمپیوتەری جیاواز ببەسترێتەوە، بەیەك كلیكیش لەسەر كۆمپیوتەرێكەوە دەگوازرێتەوە سەر یەكێكی تر.
تریازلۆن دەشتوانێ لە یەك كاتدا لەسەر كۆمپیوتەری ویندۆز و ماكینتۆشدا كار بكات، كە دوو سیستەمی تەواو جیاواز و پێچەوانەشن، تەنانەت لەسەر سیستەمەكانی كرۆك و ئەندرۆید و لینۆكسیش كار دەكات، پاترییەكەشی لە جۆری AAیە و بۆ ماوەی دوو ساڵ بەبێ گۆڕین كار دەكات.

"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""