بەھۆی ھەڵە بەکارھێنان یان بەدەستی منداڵ یان نەشارەزاییەوە ھەندێ ژمارەی کەسە نزیکەکانیشمان 

لەمۆبایلەکانمان بلۆک دەبن و کاتێ پەیوەندییان پێوە دەکەین زەنگێک دەڕوات پاشان نامێنێت و دادەخرێتەوە، بۆیە بۆ ئەوانەی 

خاوەن مۆبایلەکانی سامسۆنگ گالکسی S٥ ن چیتر ئەو گرفتەیان نابێ و بەم ھەنگاوانە دەتوانن ژمارە بلۆککراوەکان بکەنەوە.

سەرەتا دەچیتە Phone دواتر لەژێر Contacts سێ نوقتە ھەیە پەنجەی پێدا بنێ ، ئنجا کلیکی Settings بکە ئینجا Call دواتر Call Rejection ئینجا پەنجە بنێ بە 

Auto reject list  ئەوسا ئەو ژمارانە دەکاتەوە کەبلۆکت کردوون دەتوانیت نیشانەی راستیان لەسەر دابنێیت لەچوارگۆشەی 

تەنیشتی و دواتر بیسڕیتەوە لەرێی تەنەکەخۆڵەکەوە، دەشتوانیت ھەموویان پێکەوە بسڕیتەوە لەلیستەکە.

ئەمەش ئاسانترین رێگایە بۆ ئەو گرفتە، بەھیوای سوود گەیاندن بەھەمووان، تۆش ئەگەر سودت لەم زانیارییانە وەرگرت، Share ی بکە بۆ ھاوڕێیانت . 



"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...