بەڕێوەبەرانی ئۆپێرا لە ڤێرژنێکی نوێی براوزەرەکەیاندا بلۆککەری ریکلامە بێزارکەرەکانی ئینتەرنێتیان داناوە و ئەوەش تایبەتە بە مۆبایل.

بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕە تەکنەلۆژییەکان ڤێرژنی نوێی براوزەری ئۆپێرا بۆ مۆبایل دەتوانێت تەواوی ریکلامە بێزارکەرەکان بلۆک بکات و ئەوەش لەدوای ئەوە دێت کە ڤێرژنی کۆمپیوتەریان بەوشێوەیە لێکردبوو، ھەروەھا ئەوەی جێی سەرنجە ئەو ڤێرژنە نوێیە زۆر لە گووگڵ کرۆم و براوزەرەکانی تر خێراترە.

ھاوکات ڤێرژنە نوێیەکە ئەو پرۆسە ئاڵۆزەی کە بۆ بلۆککردنی ریکلام بەکاردەھێنرێت لە مۆبایلدا بچووکی کردۆتەوە بۆ چەند ھەنگاوێک و بەتەنھا دابەزاندنی ئەو براوزەرە کێشەکە چارەسەر دەبێت، ھەروەھا ئێستا ڤێرژنە نوێیەکە لە ئای ئۆ ئێس و ویندۆز ١٠ بەردەستە.

مالپه‌ی زانیای


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...