ئەندرۆيد يەکێکە لە سيستمە سەرکەوتووەکانی بواری کارپێکردنی مۆبايلە زيرەکەکان کە لەلايەن گوگڵەوە گەشەی پێدەدرێت و هاندەکانی سامسونگ و ئێڵ جی و سۆنی و هواوی و چەندانی دەکە دەگرێتەوە.

بێگومان چەندين بەرنامە بۆ سيستمی ئەندرۆيد خراوەتە بازاڕی ئەليکترۆنی گوگڵ پلەی و بەکارهێنەر دەتوانێت، سوودی لێوەربگرێت بە تايبەت ئاپە کۆمەڵايەتييەکانی وەک فەيسبوک و ئينستاگرام و مەسنجەر و يوتيوب.


زۆرێک لە بەکارهێنەر لە رێگەی وێبگەڕێکەوە دەچێتە ناو ئەو تۆڕە کۆمەڵايەتييانە و نايەوێت ئاپەکانيان بەکاربهێنێت بەهۆکاری ئەوەی تاڕادەيەک کاردەکاتە سەر باتری مۆبايل و رووبەڕووی ڤايرۆسيش دەبێتەوە، بۆ ئەو کارەشی گوگڵ کرۆم يان وێبگەڕێکی ديکە بەکاردەبات.

بەڵام يەکێک لە بەرنامە سەرکەوتووەکانی ئەو بوارە کە بۆ زۆرينەی ئاپەکان دەبێت و دەشتوانرێت سەردانی سايتەکانی پێبکرێت بەرنامەی "Hermit"ـە، قەبارەيەکی کەمی هەيە و زۆرترين کاری پێدەکرێت، هەروەها ڤايرۆس و مەلوەرييەکان بلۆک دەکات و رێگەيان پێنادات بێنە ناو مۆبايل لەکاتی سەردانکردنی ئينتەرنێت دا.



لۆگۆی بەرنامەکە
هەروەها ئەم بەرنامەيە لەکاتی کارپێنەکردنی دا باتری مۆبايلە دەپارێزێت و شەحنی لێنابات کە ئەمەش جياوازييەکی بەهێزە لەچاو بەرنامەکانی ديکەدا.

بۆ روونکردنەوەی زياتر سەيری ئەم ڤيديۆيە بکەن:





"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...