وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان واده‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی ده‌زگای ئاسایش و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی راگه‌یاند.
وه‌زاره‌ته‌كه له راگه‌یه‌نراوێكدا ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند، رۆژی دوشه‌ممه‌و سێ شه‌ممه موچه‌ی ده‌زگای گشتی ئاسایش دابه‌شده‌كرێت.
هه‌روه‌ها چوارشه‌ممه موچه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش دابه‌شده‌كرێت.

وه‌زاره‌تی دارایی رۆژی 28ی مانگی رابردوو به دابه‌شكردنی موچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، ده‌ستیكرد به دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی حه‌وتی موچه‌خۆران.
به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه كه زیاتر له دوو ساڵه هه‌رێمی گرتووه‌ته‌وه، حكومه‌ت ناتوانێت له‌واده‌ی خۆیدا موچه دابه‌شبكات و موچه‌ی چه‌ند مانگێكی فه‌رمانبه‌ران قه‌رزاره.
له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵیشه‌وه حكومه‌ت سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی خسته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه كه به‌پێی سیسته‌مه‌كه موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌ڕێژه‌ی نیوه یان زیاتر كه‌مكراوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایی گه‌وره‌ی به‌دوای‌خۆیدا هێنا، به‌ڵام حكومه‌ت تائێستا پێداچونه‌وه‌ی نه‌كردووه به‌و سیسته‌مه‌دا سه‌ره‌ڕای چه‌ند جارێك به‌ڵێن له‌و باره‌یه‌وه.

"" به یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""