کۆمپانیای سامسۆنگ روونکردنەوەیەک لەبارەی گالاکسی نۆت7 بڵاودەکاتەوە و رایدەگەیێنێت؛ دوای لێکۆڵینەوە لەو کێشەیەیی
لە گالاکسی نۆت7-دا هەبوو، دەرکەوت کێشەکە پەیوەستە بە پاتری مۆبایلەکەوە.
رۆژی دووشەممە 5-9-2016 کۆمپانیای سامسۆنگ روونکردنەوەیەکی لەبارەی گالاکسی نۆت7 بۆ بەکارهێنەرانی 

بڵاوکردووەتەوە و رایدەگەیێنێت "وەک وەڵام دانەوەیەک بۆ ئەو حاڵەتەی لە گالاکسی نۆت7 روویدا، هەڵساین بە لێکۆڵینەوە و 

دەرکەوت کێشە هەیە و پەیوەستە بە باتری مۆبایلەکەوە". لە بەشێکی دیکەی روونکردنەوەکەدا کۆمپانیای گالاکسی ئاماژە بەوەشدەکات "لەسەر ئاستی جیهان ئاگادارکراینەوە بە روودانی 

تەنیا 35 حاڵەت، ئێستا کۆمپانیا هەڵساوە بە پشکنینی ورد لەگەڵ بریکارە فەرمییەکان بۆ دیاریکردنی ئەو پاترییەی ئەگەری 

کێشەیان هەیە لە بازاڕ". راشیدەگەیێنێت، لەبەر ئەوەی سەلامەتی بەکاربەران لە پێشەنگی کارەکانی سامسۆنگدایە، کۆمپانیا هەڵساوە بە راگرتنی بەرهەمهێنانی گالاکسی نۆت7.

ماڵپه‌ری زانیاری


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...