twana sabah muhammad

لەکاتێکدا کە ھێڵێکی ئینتەرنێتی سنووردار بەکاردەھێنیت ھەموو خەیاڵت لای ئەوەیە کەی بڕی گێگابایتەکەت تەواو دەبێت و ھەندێک کات فشاری دەروونیت بۆ درووست دەکات.

ئۆپێرا چاکسازییەکی لە براوزەرەکەیدا کردووە و ئەوەش یارمەتی زۆربەی ئەو کەسانە دەدات کە ھێڵێکی سنووردار بەکاردەھێنن، ئەوەش لەڕێگەی کەمکردنەوەی بەکارھێنانی گێگابایتەکەوە دەبێت و ئەو ماڵپەڕانەی بەکاریاندەھێنیت بڕێکی کەمتر سەرف دەکەن لە ھێڵەکەت، ھەروەھا ئەگەر ئەو گرتە یان وێنانەی کە دەتەوێت بیبینیت زۆر قورس بن ئەوا ئاگادارت دەکاتەوە و دەتوانی بەڕوونییەکی کەمتر سەیریان بکەیت و درەنگتر ھێڵەکەت تەواو دەبێت.

ھاوکات دەتوانیت مۆدی ئێکستریم لەناو براوزەکەدا کارا بکەیت و بەوشێوەیە ھێڵەکەت خێراتر دەبێت، براوزەرە نوێیەکەی ئۆپێرا ناوی ئۆپێرا مینییە و ئێستا لە گووگڵ پلەی ئەندرۆید و ئاپ ستۆری ئەپڵ بەردەستە و دەتوانیت دایبەزێنیت.

بەو هیوایی سوودی هەبێ

PAVEL:وه‌ركیراوه‌



"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...