twana sabah muhammad

کۆمپانیای ئەپڵ دەیەوێت کێشەی گەورەکەی چارەسەر بکات و ئەویش بریتییە لە میمۆری ئایفۆن، چونکە ھەمووان بەدەست کەمی شوێنی بەتاڵەوە دەناڵێنن.

بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕە تەکنەلۆژییەکان ئەپڵی ئەمەریکی ئایفۆنی ١٦ گێگابایت ناھێڵێت و دەست دەکاتەوە بە درووستکردنی میمۆری ٣٢ گێگابایت، ئەوەش لەدوای ئەوە دێت لە ئایفۆن ٦ و ٦ ئێسدا بەرھەمھێنانی میمۆری ٣٢ گێگابایت وەستێنرابوو و ١٦ گێگابایت ھەبوو، بەڵام لە ئایفۆن ٧ و ٧ پڵەسدا ١٦ گێگابایت نامێنێت و ٣٢ گێگابایت دێتەوە.

ھاوکات ئەپڵ لە چەند ساڵ جارێکدا کەمترین میمۆری خۆی لەناودەبات و پێشتر ٨ گێگابایتی نەھێشت، ھەروەھا ئێستا پێوستە ١٦ گێگابایت نەھێڵێت، چونکە سیستەمەکەی بڕێکی زۆر دەبات و تایبەتمەندییەکانی ناو ئایفۆن بڕێکی زۆر بۆشایی دەگرن و چیتر ١٦ گێگابایت سوودی نامێنێت.

له‌كاتی بلاو كردنه‌وه‌ی بابته‌كانان ئه‌مازه‌ به‌سه‌رجاوی  بابته‌ كه‌ بكه‌ن


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...