توانا صباح محمد

بوونی کێشەیەک لەناو سیستەمی ئەندرۆیددا ھەمووانی تووشی شۆک کردووە و ژمارەیەکی زۆری بەکارھێنەرانیش بەئاسانی ھاک دەکرێن.

شارەزایانی تەکنەلۆژی لە دەستەی (Checkpoint)دا کێشەیەکیان لە سیستەمی ئەندرۆیددا دۆزیوەتەوە کە رێگە دەدات ھاکەران بەئاسانی بچنە ناو مۆبایلی بەکارھێنەرانەوە، ھەروەھا ئەو کێشەیەش بەھۆی پرۆسێسەری جۆری کواڵکۆمەوە درووستبووە و کێشەی لە سۆفتوێری پەیوەندی نێوان ئامێر و سیستەمی ئەندرۆیددا درووستکردووە.

شارەزایان ئاماژەیان بەوە داوە کە ئەو کێشەیە مەترسیدارە و ھاکەران دەتوانن بەئاسانی بچنە ناو مۆبایلەوە بەھۆی ئەو کەلێنەوە، ھەروەھا نزیکەی ٩٠٠ ملیۆن مۆبایل ئەو پرۆسێسەرەیان لەسەرە و ئەوانیش لە جۆری (گالاکسی ئێس ٧ و ئێس ٧ ئێج، وەن پڵەس ١ و ٢ و ٣، نیو مۆتۆ ئێکس، ئێڵ جی جی ٤ و ٥ و ڤی ١٠، ئێچ تی سی وەن و ئێم ٩ و ١٠، ئێکسەس ٦ پی و ٦ و ٥ ئێکس، بلاکفۆن ١ و ٢)ن.

مالبه‌ری زانیاری

تاكه‌ ئه‌جامی ئیمه‌ خزمه‌ت كردنه‌ به هه‌رجوار بارجه‌ی 
كوردستان


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...