بەکارھێنەرانی ئایفۆن گۆڕانکارییەکی زۆر دڵخۆشکەریان لە سیستەمی نوێی ئای ئۆ ئێسدا بینیوە.
بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕە تەکنەلۆژییەکان کۆمپانیای ئەپڵی ئەمەریکی لە ڤێرژنی ١٠ی ئای ئۆ ئێسدا گۆڕانکارییەکی کردووە و ئەوەش بۆشایی زیاتر دەبەخشێت بەوانەی کە ئایفۆنی ١٦ گێگابایتیان پێیە، ھەروەھا ئەوەش وایکردووە کە بۆشایی میمۆری ئایفۆنی ١٦ گێگابایت ببێتە ١١.٥١ گێگابایت و گێگایەک زیاترە لە سیستەمەکانی پێشوو.
ھاوکات ئەو گۆڕانکارییە بەپێی میمۆری ئایفۆنەکەت دەبێت و لەوانەی ئایفۆن ٦ پڵەسی ١٢٨ گێگابایتیان پێیە بۆشایی میمۆرییەکەیان لە ١١٣ گێگاوە زیادبووە بۆ ١٢٢ گێگابایت، ھەروەھا ھەمووان چاوەڕێن ڤێرژنی سەرەکی ئای ئۆئێس بڵاو بکرێتەوە و تائێستا تەنھا بێتاکەی بەردەستە.
مالبهری زانیاری
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""


