تواناصباح محمد
تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک خزمەتگوزارییەکی خۆی تێکدەدات و ھەموو بەکارھێنەران بەو گۆڕانکارییە دڵتەنگ دەکات.
بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕە تەکنەلۆژییەکان بەڕێوەبەرانی کۆمپانیای فەیسبووک دەیانەوێت گۆڕانکارییەکی بێزارکەر لەناو پەخشی راستەوخۆی تۆڕەکەیاندا بکەن، ئەویش بریتی دەبێت لەوەی فەیسبووک لەکاتی سەیرکردنی پەخشی راستەوخۆدا ریکلام دادەنێت و پێویستە سەیری ریکلامەکەش بکەیت تا تەواو دەبێت و دواتر پەخشی راستەوخۆ دەستپێدەکاتەوە.
ھاوکات ریکلامەکان شێوازی جیاوازیان دەبێت و کاتەکەیان لە ١٥ چرکە زیاتر نابێت، بەڵام ١٥ چرکە زۆرجار دەتوانێت سەیرکردنی پەخشەکەت لێتێک بدات و بەشێکی گرنگ بەوھۆیەوە لەدەست بدەیت، ھەربۆیە بەکارھێنەران دەبێت کەمێک زیاتر ئارام بگرن لەکاتی سەیرکردنی پەخشی راستەوخۆدا.
به سوباسهوه وهریكراوه له snn
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""



