توانا صباح محمد

ئەو کەسانەی مۆبایلی زیرەکیان ھەیە، بەردەوام کێشەی کەمبوونەوەی شەحنی مۆبایلەکانیان ھەیە، چونکە ئەو مۆبایلانە شاشەیان گەورەیە و زوو زوو شەحنیان دادەبەزێت.

ماڵپەڕی (مێترۆ)ی بەریتانی، ناوی چەند پڕۆگرامێکی ئاشکرا کردووە، کە دەبنە ھۆی زیاتر دابەزاندنی شەحنی مۆبایل، بۆ ئەوەی شەحنی مۆبایلەکەت زووتر دانەبەزێت، پێویستە ھەندێک لەو پڕۆگرامانە لەنێو مۆبایلەکەت بسڕیتەوە.

بۆ ئەوەی شەحنی مۆبایلەکەت دانەبەزێت، پێویستە ھەموو ئەو پڕۆگرامانە لەنێو مۆبایلەکەت بسڕیتەوە، بەڵام ھەندێکیان پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندی و کۆمەڵایەتین و زۆر کەس پێویستی پێیانە، بۆیە باشتر وایە تەنیا ئەو پڕۆگرامانە بسڕیتەوە، کە کارت پێیان نییە.

ئەو پڕۆگرامانەی دەبنە ھۆی زوو دابەزینی شەحنی مۆبایلەکەت، ئەمانەن:

- فەیسبووک

- نەخشەی گووگڵ 

- ماسنجەری فەیسبووک

- ئینستاگرام

- بلاکبێری ماسنجەر

- چات ئۆن

- کیک

- واتس ئاپ

- وی چات

- پڕۆگرامەکانی کەشوھەوا

مالبه‌ری زانیاری




"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...