ماوەيەکە دەنگۆی راگەياندنی ئايفۆن حەوت لەلايەن کۆمپانيای ئەپڵەوە لە مانگی ئەيلولی ئەمساڵ، پێگە و رۆژنامە
ئەليکترۆنييەکانی تەنيوەو چەندين وێنە و ڤيديۆی لەسەر بڵاوکراوەتەوە.
بەڵام لەم دواييانەدا پێگە تەکنەلۆژييەکان، هەواڵێکی شۆکهێنەریان دايە هەواداران و ئەو کەسانەی لە چاوەڕوانی ئايفۆن حەوتدان، هەواڵەکەش ئەوەيە بەپێی بەڵگەکان ئەو ئايفۆنە نوێيەی لە داهاتوودا ئاشکرادەکرێت دەبێتە تەواوکەری ئايفۆن شەش نەک نەوەیەکی نوێی ئايفۆن بێت بەناوی حەوت.
پاکەتی ئايفۆنە نوێيەکە کە لە تۆڕە کۆمەڵايەتييەکان بڵاوکراوەتەوە
سەرچاوەکان ئاماژەشيان بەوەداوە وەک چۆن لە مانگی ئازاری ئەمساڵ ئەپڵ ئايفۆنێکی خستە بازاڕەکانەوە کە تەواوکەری ئايفۆن پێنج بوو بەناوی "iphone 5se" بەهەمان شێوەش بەپێی ئەو بەڵگانە بێت ئەم ئايفۆنە تەواوکەری شەش دەبێت و ناوی "iphone 6se" دەبێت.
هێشتا هيچ سەرچاوەيەک بەفەرمی نازانێت کۆمپانيای ئەپڵ بەنيازی چييە، چونکە بەپێی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤيديۆکانی ئەو ئايفۆنە نوێيە بێت هەواداران بەجياوازی دانانێن و رەخنە ئاڕاستەی ئەپڵ دەکەن کە گۆڕانکارييەکی ئەوتۆی لە بەرهەمەکانی دا نەکردووە چونکە تەواوکەری ئايفۆن شەش و شەش پڵەسە.
ئەم وێنانە بوونەتە بەڵگە لەسەر بەرهەمنەهێنانی ئايفۆن حەوت و بڵاوکردنەوەی ئايفۆن شەش ئێس ئی:
>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>
بهسویاسهوه وهركیراوه
ماپهری زانیاری
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""






