لە راگەیاندراوێکی فەرمییاندا، کۆمپانیای فەیسبوک زیادکردنی تایبەتمەندییەکی بچووکی بۆ بەشی ئیمۆجی مەسنجەرەکەیان تایبەت بە ئای ئۆ ئێس راگەیاند.
ئەم زیادکردنەش پاش ئەوەوەهات کە لە رابردوودا ئەو ئامێرانەی سیستمی ئەندرۆیدیان لەسەر بوو بۆ مەسنجەرەکەیان بەردەست بوو، کە بەکارهێنەر بە پەنجە راگرتن لەسەر ئەو ئیمۆجییەی دەیویست بۆ بەرانبەرەکەی بنێرێت دەیتوانی قەبارەکەی گەورە بکات.
هەربۆیە لە رێگەی پەڕەی فەرمی خۆیانەوە لە فەیسبوک، مەسنجەر هەواڵی زیاکردنی ئەو تایبەتمەندییەیان بۆ ئاپەکەیان راگەیاند بۆ سیستمی ئای ئۆ ئێس کە ئایفۆن و ئایپاد دەگرێتەوە.
لەکاتی نوێکردنەوەی دا بەشێوەیەکی خۆکارانە راستەوخۆ ئەو تایبەتمەندییە زیاد دەبێت و بە پەنجە راگرتن لەسەر هەر ئیمۆجییەک قەبارەکەی دەگۆڕێت.
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""




