کۆمپانیای ئەپڵ ئاشکرایکرد سێ کەلێنیان لە بەشی ئاسایشی بەرهەمەکانیاندا چاککردووە کە بۆ سیخوڕیکردن بەسەر ڕۆژنامەنوسان ویاخیبواندا بەکارهێندراوە.
ژمارەیەک توێژەر ئاشکرایانکرد گروپێکی ئیسڕائیلی بەناوی گروپی ئێن ئێس ئۆ جۆرە سۆفتوێرێکیان فرۆشتووە کە موبایلی پێدەکرێتە ئامانج و بەهۆیەوە هاکی موبایلی ئایفۆن کراوە.
لە ڕێگەی ئەو سۆفتوێرەی کە گروپەکە فرۆشتوویەتیەوە تواندراوە نامە و ئیمەێل و زانیاری دەربارەی پەیوەندیە تەلەفۆنیەکان و لیستی ژمارەکانی ناو ئەو موبایلە بزاندرێت کە هاکدەکرێت، جگە لەوەش لە توانایدایە دەنگ تۆماربکات و وشەی نهێنیەکانی ناو موبایلە هاککراوەکان وەبگرێت.
ئەحمەد مەنسور کە چالاکوانێکی مافی مرۆڤە لە ئیمارات ئەم هاککردنەی ئاشکراکرد، ئەویش دوای ئەوەی نامەیەکی گوماناوی پێگەیشت کە نوسرابوو " ئەشکەنجەدانی هاوڵاتیانی ئیماراتی لە بەندینخانەکانی وڵاتەکەدا ببینە و لیکێک لەگەڵدا بڵاوکرابووەوە".
مەنسور نامەکەی گەیاندە توێژەرانی تاقیگەی مەدەنی و ئەوانیش دوپاتیانکردەوە کە کەسێک هەوڵیداوە سیخوڕی بەسەردا بکات.
توێژەران ئاشکرایانکرد موبایلەکەی مەنسور بەستراوەتەوە بە ٢٠٠ هێڵی دیکەوە کە بەشێکیان لەلایەن گروپی ئێن ئێس ئۆوە تۆماریان هەبووە، لەدوای لێکۆڵینەوە لە بارەی کۆدەکانەوە زاندرا لە ڕێگەی سێ کەلێنەوە هاکەکە ئەنجامدراوە.
لە زۆربەی کاتەکاندا گروپە هاکەرەکە ناوی ماڵپەڕە ناودارەکانی وەک جەزیرەو سی ئێن ئێن و کۆمپانیای پۆکیمۆن و فەیسبوکی بەکاردەهێنا.
کەلێنەکان لەڤێرشنە کۆنەکەدا بووە واتە IOS 9.3.4 و بەکار هێنەران دەبێت فێرژنی موبایلەکەیان بگۆڕن.
هاوکات گروپی ئێن ئێس ئۆ لە بەیانامەیەکدا ڕایانگەیاند سۆفتوێرەکە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی "تیرۆر و تاوان" دروستکراوەو ئاگادارنیە چۆن ئەو کەسانە هاککراون.
بهسوپاسهوه / وهرگیراوه
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""



