twana sabah muhammad

سلاش بەرنامەیەکی کیبۆردی نوێیە بۆ ئایفۆن و ئایپاد، کە بەهۆی چەند تازەگەرییەکەوە  کێشەیەکی کیبۆردە ئاساییەکان چارەسەر دەکات و بە هۆیەوە بەکارهێنەرانی‌ ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ دەتوانن بە شێوەیەکی ئاسانتر، وێنە و ڤیدیۆ شەیر بکات.

سلاش کیبۆردێکە بۆ ئەو ئامێرانەی بە سیستەمی iOS کار دەکەن و تایبەتمەندییەکی ناوازە لە کیبۆردە ئاساییەکانی جیا دەکاتەوە، لە رێی ئەم کیبۆردەوە دەکرێت راستەوەخۆ کرداری گەڕان ئەنجامبدرێت و وێنە و ڤیدیۆ شەیر بکەیت، بە بێ ئەوەی مەسنجەر "یان هەر ئەپ-ێکی دیکە" بەجێ بهێڵیت.

بۆ نمونە ئەگەر بتەوێت ڤیدیۆیەک پیشانی‌ هاوڕێیەکت بدەیت، بە بەکارهێنای سلاش دەتوانیت بۆ ڤیدیۆکە بگەڕێیت و لینکەکەیت دەستبکەوێت، بە بێ ئەوەی ئەپی مەسنجەر جێبهێڵیت و ئەپی یوتیوب بکەیتەوە.

ئەم بەرنامەیە بێ بەرمابەوە و دەتوانن لە ئەپ ستۆر دایبگرن.

کلیک لێرە بکە بۆ بینینی بەرنامەی سلاش لە ئای تیونس



مالبه‌ری زانیا ری



"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...