سەربەست نەجمەدين
بەهۆی بەربڵاویی تۆڕی کۆمەڵايەتی يوتيوب و دەوڵەمەند بوونی بەهۆی رێژەيەکی زۆر لە چانێڵ و ڤيديۆيەوە، لە سەرانسەری جيهانەوە سەردانکەرێکی زۆری هەيە و بەردەوام ڤيديۆکانيشی روو لە هەڵکشانە.
رەنگە زۆرێک لە ئێمە کاتێک دەچينە يوتيوب هەندێک ڤيديۆمان بەدڵ بێت و بمانەوێت لەلای خۆمان هەڵيگرين و داونلۆدی بکەين، ئەو کارەش چەندين شێواز و رێگەی جياوازی هەيە بەڵام هەميشە ئاسانترينەکانی لەلای خەڵک دەبێتە باو.
يەکێک لەو رێگەيانەی زۆر ئاسانە و هەم بۆ مۆبايل و کۆمپيوتەريش دەبێت، نووسينی دوو پيتی ئينگليزييە لە پێش وشەی يوتيوبەوە، بە نووسينی، راستەوخۆ دەچێتە ماڵپەرێکی تايبەت بە داونلۆدکردنی ڤيديۆ و دەتواندرێت بە بەرزترين کوالێتی و ئێم پی سريش ڤيديۆکە بگۆڕدرێت و داونلۆد بکرێت.
رێگەکەش ئەوەيە لەکاتی کردنەوەی هەر ڤيديۆيەکدا لينکێکی هەيە وەک لە ڤيديۆکەی خوارەوەدا روونکراوەتەوە، دەبێت لە پێش وشەی (youtube) دوو پيتی (ss) زياد بکەيت و دواتر ئينتەر بکەيت، بۆ مۆبايليش لە رێگەی وێبگەڕێکەوە بچنە ناو يوتيوب و ئەو دوو پيتە بۆ لينکەکەی زياد بکەن.
لەم ڤيديۆيەدا زياتر روونکراوەتەوە:
مالبهری زانیاری
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""



