لەم سەردەمەدا بەهۆی بەربڵاوی تەکنەلۆژياوە تاڕادەيەک ناسينەوەی شتە دروستەکان لە نادروستەکان ئەستەم بووەو زۆرێک لە کۆمپانياکان لەپێناو دەستکەوتێکی مادیدا شتی نادروست دروست دەکەن و دەيخەنە بازاڕەکانەوە.

ئەوە بۆ مۆبايليش بەدەر نييە و زۆرترين مۆبايلی نائاسایی و نادروست خراونەتە بازاڕەکانەوەو بە ئەسڵی دەفرۆشرێت و دەدرێتە کڕيارەکان.

وەک ئاشکرايە ئەو مۆبايلانەی سيستمی ئەندرۆيد و ئای ئۆ ئێس واتە هاندەکانی (گالاکسی ، ئێچ تی سی ، سۆنی ئێريکسۆن ، ئایفۆن....هتد)ـيان لەسەرە پڕفڕۆشترين ئامێری مۆبايلن لەسەرانسەری جيهاندا.

ئەم ئامێرانەش لەلايەن چەندين کەس و کۆمپانياوە لەبەرگيراوەتەوەو دروستدەکرێت و بە ئەسڵی دەفڕۆشرێت و خەڵکانێکی پێ هەڵە دەبرێن بەهۆی نەشارەزاییانەوە.

ئێمە لێرەدا چۆنيەتی ناسينەوەی ئامێرە ئەسڵييەکانی سيستمی ئەندرۆيد و ئای ئۆ ئێستان پێدەڵێين و بۆتان رووندەکەينەوە.

بۆ بەکارهێنەرانی هەردوو سيستمی ئەندرۆيد و ئای ئۆ ئێس لەناو مۆبايلەکانتان ئەم کۆدە لێبدەن #06#* ، دواتر کۆدێکت دەداتێ، ئينجا بچۆ ئەم وێبسايتەوە بۆ چوونە ناوی کليک لێرە بکە ، کۆدی مۆبايلەکەت لەو وێبسايتەدا بنووسە و چێکی بکە، ئەگەر زانيارييەکان وەک مۆبايلەکەی تۆ بوو ئەوە ئامێرەکەت ئەسڵييە ئەگەر وانەبوو ئەوە ئەسڵی نييە و نادروستە.

مالبه‌ری زانیاری


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...