twana sabah muhammad

بەکارھێنەری ئەپلیکەیشنی وەتس ئاپ ئاگادار دەکرێنەوە لە کردنەوەی نامەیەک کە دەتوانێت ھاکیان بکات و بیانخاتە مەترسییەوە.

بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕە تەکنەلۆژییەکان ماوەیەکە بەکارھێنەرانی وەتس ئاپ نامەیەکیان پێدەگات کە پێیان دەڵێت دەتوانن ئەپدەیتی ڤێرژنەکەیان بکەن بۆ (Golden Whatsapp) کە بە مانای ڤێرژنی ئاڵتوونی دێت، ئەو نامەیە لینکێکی تێدایە و ئەگەر لینکەکە بکەیتەوە ئەوا دەرگا بۆ ھاکەران واڵا دەکەیت ھات بکەن و زانیارییە کەسییەکانت بدزن.

ھاوکات ئەگەر ئەو نامەیەت پێگەیشت دەستبەجێ بیسڕەوە و ھیچ کات لینکەکە مەکەرەوە، لەکاتێکدا پێشتر لینکەکەت کردۆتەوە و ڤێرژنە درووستکراوەکەت دابەزاندووە بیسڕەوە و مۆبایلەکەت سکان بکە بۆئەوەی ڤایرۆسەکە بسڕێتەوە چونکە تا ئەپلیکەیشنەکە بمێنێتەوە زانیاری زیاترت لێ دەدزرێت.

مالبه‌ری زانیاری





"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...