زۆرکات دەتەوێت بزانیت ئایفۆنەکەت ھیچ کات ھاککراوە و ھەندێک کاتیش ئایفۆنەکەت دەستی دووە و نازانیت پێشتر چی لێکراوە و ئەوەش نھێنییەکە دەتەوێت ئاشکرای بکەیت.

لەنوێترین داھێناندا ئەپلیکەیشنێک بەناوی (System and Security info)وە درووستکراوە کە توانای ھەیە پێت بڵێت ئایفۆنەکەت ھاک کراوە یان نا و ئەوەش زۆر گرنگە و ئاستی سەلامەتیت دەزانیت لە ھاکەران، ھەروەھا لەکاتێکدا ئەپلیکەیشنەکە دەکەیتەوە چەندین زانیاری لەبارەی ئایفۆنەکەتەوە دەردەخات و لە بەشی سیکیوریتی دەتوانیت بزانیت ھاک کراویت یان نا.

ھاوکات لەکاتێکدا ئایفۆنەکەت جەیڵ برێک کردبێت ئەوا ئەو ڤایرۆسانە ئاشکرا دەکات کە بەھۆی دابەزاندنی ئەپلیکەیشنەکانەوە ھاتۆتە ناو ئایفۆنەکەت، ئێستا دەتوانیت ناوی ئەپلیکەیشنەکە بنووسیت لە ئاپ ستۆردا و نرخەکەی (٠.٩٩) دۆلارە و دەتوانیت بیکڕیت.

مالبه‌ری زانیاری


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...