twana sabah muhammad
دۆزینەوەی هەڵەیەکی نوێ دەریخستووە کە نزیکەی ٨٠%ی ئەو مۆبایلە زیرەکانەی بە سیستمی ئەندرۆید کاردەکەن لە ژێر مەترسی هاکدان.
ڕێکخراوی سکیوریتی لۆکاوت بۆ مۆبایل هەڵەیەکی نوێی لە سیستمی بنچینەیی ئەندرۆیدا دۆزیوەتەوە کە دزەپێکردنی زانیارییەکان ئاسان دەکات، ئەم هەڵەیە لە سیستمی لینوکس ٣.٦ دۆزراوەتەوە کە کۆتایی ساڵی ٢٠١٣ بڵاوکراوەتەوە و تائێستاش لە مۆبایلە ئەندرۆیدەکاندا بەکاردەهێنرێت.
بەهۆی ئەم هەڵەوە هێرشبەران دەتوانن تەنها بە زانینی ئای پی مۆبایلەکان دەستیان بگات بە زانیاری تایبەتی بەکارهێنەران.
بۆ چارەسەرکردنی ئەم هەڵەیە پێویستە بەکارهێنەر سیستمی بنچینەیی مۆبایلەکەی بەرزبکاتەوە بۆ دوایین وەشانی جێگیری سیستمی لینوکس. ئەمەش لەکاتێکدایە کە بەپێی سەرچاوەکان دوایین وەشانی سیستمی لینوکس هێشتا ئەو گرفتەی سکیوریتی تێدایە و چارەسەر نەکراوە.
مالبهری زانیاری
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""



