twana sabah muhammad

کۆمپانیای ئەپڵ چەند گۆڕانکاریەکی لە شێوازی کردنەوەی قفڵی سەر شاشەی ئایفۆندا کردووە و لە کاتی نوێکردنەوەی سیستەمی موبایلەکە بۆ ڤێرژنی IOS 10 ئەو گۆڕانکاریانە دەردەکەون.

لە جۆرە نوێکەی IOS دا دیارە کاتێک قفڵی سەر شاشەکە دەکەیتەوە دوو هەڵبژاردنی نوێ کارادەبێت ئەگەر لەلای چەپەوە بۆ ڕاست پەنجە بەسەر موبایلەکەدا بخشێنیت کامێرای موبایلەکەت دەکەوێتە کار.

هەروەها ئەگەر لەلای ڕاستەوە بۆ لای چەپ پەنجە بەسەر موبایلەکەدا بخشێنیت لیستێکی نوێت بۆ دەکرێتەوە کە ناوی customizable widget ە کە بەمانای 'کورتکردنەوەی ئامێرەکە' دێت و هەموو ئەو بەرنامانەی تێدایە کە زۆرترین خواستی ئەو بەکارهێنەرەی لەسەرە.

هەروەها هەڵبژاردنی slide to unlock کە واتە "دەستت بەسەر موبایلەکەدا بخلیسکێنە تا قفڵەکەت بکرێتەوە" گۆڕدراوە و پەنجە بە دوگمەی هۆم دا دەنێیت و کۆدەکەت داخڵ دەکەیت.

بەڵام ئەو ئایفۆنانەی کە بە پەنجەمۆر قفڵی سەرشاشەکەیان دەکرێتەوە بەهەمان شێوەی پێشوویان دەتوانن قفڵەکە بکەنەوە.

مالبه‌ری زانیاری



له‌كاتی بردنی بوسته‌كان ئامازه‌ به‌سه‌رجاوه‌ بكه‌ن له‌كه‌ل ریزمان


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...