twana sabah muhammad

 www کە بەواتای تۆڕی بەربڵاوى جیهان دێت، هێمایەکە کە بۆ یەکەمجار بەر لە ٢٥ ساڵ لەلایەن هاووڵاتیی بەریتانی  تیم بێرنێر سلی خرایە سەر تۆڕی ئینتەرنێت.

ئەگەرچی لە ڕووی کردارەوە مێژووی دروستبوونی ئینتەرنێت بۆ ساڵی ١٩٦٩ دەگەڕێندرێتەوە کاتێک وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن) تۆرێک پەیوەندیی بونیادنا بۆ بەستنەوەی ژمارەیەک ناوەندی توێژینەوە و مانگە دەستکردەکان بەیەکترەوە، کە بە ئەربانێت ناسرابوو، بەڵام وەک ئەوەی کە بەکارهێنانی بووبێتە تۆڕێکی جیهانی بەربڵاو،  ٢٣ی ئابی ساڵی ١٩٩١ دیاریکراوە.

لە ئێستادا جیهان بەهۆى بەکارهێنانی ئینتەرنێتەوە بووەتە گوندێکی بچووک و نیوەی دانیشتوانى جیهان ئینتەرنێت بەکاردەهێنن و نیوەی بەکارهێنەرانى ئینتەرنێتیش پێگەی کۆمەڵایەتی فەیسبووکیان هەیە.

لە هەر چرکەیەکیشدا زیاتر لە ٣ ملیۆن ئیمەیڵ لەنێوان بەکاربەرانی ئینتەرنێتدا ئاڵوگۆڕ دەکرێن، لە هەر ڕۆژێکیشدا نزیکەی ١٠٠ هەزار ماڵپەڕ و وێب سایت لەسەر تاسەری جیهاندا لەناو تۆڕی ئینتەرنێتدا دەکرێنەوە، لە کاتێکدا کە تا کۆتایی ساڵی ١٩٩٣ تەنها ٦٢٣ وێب سایت هەبوون.

جگە لەوەش ساڵانە لە ڕێگەى بەکارهێنانى ئینتەرنێتەوە بە بەهای زیاتر لە ٢ ترلیۆن دۆلار کاڵا و کەلوپەل دەکڕدرێن.

بەکارهێنانی تۆڕی ئینتەرنێت بەشێوەیەکی لێهاتووە کە ٦% ی دانیشتوانی سەر گۆی زەوی ئاڵوودەی بوون، لەو چوارچێوەیەشدا لە وڵاتی چین سەنتەرێکی چارەسەرکردن لەناو نەخۆشخانەیەکی سەربازیدا کراوەتەوە بۆ چارەسەرکردنی دەروونی ئەوانەی ئاڵودەی بەکارهێنانی ئینتەرنێت بوون.

لە هیندیستانیش ژمارەی بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت لە کۆی سەرجەم دانیشتوانی ئەمریکا کە ٣١٨ ملیۆن کەسە زیاترە.

بەپێی داتاکان ٢٠% ی  حاڵەتەکانی جیابوونەوەی هاوسەرەکان لە ئەمریکا بەهۆی بەکارهێنانی ئینتەرنێت بەگشتی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوەیە، ڕۆژانەش نزیکەی ٣٠ هەزار ماڵپەڕ لەلایەن هاککەرانەوە هاک دەکرێن.

ئەوە لە کاتێکدایە کە بەکارهێنانی ئەو تەکنەلۆژیایەوە لەلایەن بەکاربەرانیەوە وەک یەک نییە و بەپێی ئامارەکان ٢٢% ی چالاکییەکانی ئینتەرنێت بۆ پێگە کۆمەڵایەتییەکان و ٢١% یش بۆ خوێندنەوە و ١٣% یش بۆ گرتەی ڤیدیۆیی و دەنگ و ٥% یش بۆ بازاڕکردنی ئەلکترۆنی دابەشکراون.

لە ساڵانی دوایشدا ئینتەرنێت لە ڕێگەی پێگە کۆمەڵایەتییەکانەوە ڕۆڵی گەورەی گێڕا لە ڕووداوە سیاسییەکانی جیهاند بەتایبەتیش لە بەهاری عەرەبیدا.

لە ١٥ ی تەموزی ڕابردووشدا کاتێک ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارتی تورکیا بە مۆبایلەکەی و لەڕێگەی کەناڵێکەوە داوای لە هاوڵاتیانی تورکیای کرد دژ بە کودەتاچییەکان بوەستنەوە و بچنە شەقامەکانەوە، ڕۆڵی گەورەی لە شکستهێنانی کودەتاکەدا گێڕا.

مالبه‌ری زانیاری


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...