رۆژی سێشەممە، لە کۆنگرەيەکدا کۆمپانيای ئێچ تی سی مۆبايلە نوێيەکەيان نمايشکرد کە بە ئێچ تی سی وەن ئێم ١٠ ناسێندرا.
پاش ئەوەی لەماوەی رابردوو کۆمپانياکانی سامسونگ و ئەپڵ چەند بەرهەمێکی نوێیان خستە بازاڕەکانەوە، لە کۆتايشدا ئێچ تی سی هاتە سەر هێڵ و بەرهەمێکی نوێی نمايشکرد.
بەرهەمە نوێيەکەی ئێچ تی سی گۆڕانکاری تيادا ئەنجام دراوە بەبەراورد بە بەرهەمەکانی ديکەی هەم لە رووی شێوازەوە هەروەها تايبەتمەنديشەوە.
لە گرنگترين تايبەتمەندييەکانی ئێچ تی سی وەن ئێم ١٠ رامەکەی چوار گێگايە و پڕۆسێسەرەکەشی ٢.٢ گێگايە، روونی کامێراکەشی ١٢ مێگاپێکسڵە.
تايبەتمەندييەکان:
- سيستمی مارشماڵۆی لەسەر جێگيراکراوە.
- سکرينەکەی ٥.٢ ئينجە و ئێچ دييە ، سوپەر ئێڵ سی دييە و بە ٢٥٦٠x١٤٤٠ جێگيرکراوە.
- رامەکەی چوار گێگايە.
- ميمۆری ناوەکی ٣٢ و ٦٤ گێگایی هەيە و ميمۆریی دەرەکيشی لێدەبەسترێت تا دوو تێرابايت دەتواندرێت زيادبکرێت.
- کامێرای دەرەوەی ١٢ مێگاپێکسڵە.
- دەنگی پانۆرامايە و توانای ريکۆرد کردنی ڤيديۆی چوار کەی هەيە.
- کامێرای پشتەوەی پێنج مێگا پێکسڵە.
- توانستی باترييەکەی سێ هەزارميلی ئەمپێرەو بۆ سێ رۆژ بەرگە دەگرێت.
- بلوتوس و وايەرلێس و جی پی ئێس و ئێن پی ئێس و يوئێس بی سی و نانۆ سيم و گوگڵ کاستە.
- کێشەکەشی ١٦١ گرامە.
وینهكان ببینه
......................................................................................
.....................................................................................
......................................................................................
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""






