سيستمی ئای ئۆ ئێس کە لەسەر ئامێرەکانی ئايفۆن و ئايپاد جێگيرکراوە توانيويەتی ببێتە جێگەی رەزامەندی بەکارهێنەرانی و رکابەرييەکی بەهێزيشی لەگەڵ ئەندرۆيد دروستکردووە.

خاڵێکی بەهێزی ئەو سيستمە ئەوەيە ياریی و بەرنامەی بۆ دەبێت و بەشێوەيەکی ئاسان بەکارهێنەرانی ئايفۆن و ئايپاد دەتوان بەرنامە و ياریی بۆ دابگرن.

يەکێک لەو يارييانەی بووەتە پڕ بەکارهێنەرترين لەسەر ئامێرەکانی ئايفۆن و ئايپادەکان، ياریی مۆدێرن کۆمباتی پێنج بلاک ئاوتە کە لەلايەن کۆمپانيای گەيم لۆفتەوە بەرهەم هێندراوەو لە هاوينی ٢٠١٤ بڵاوکراوەتەوە.

لە ئێستادا ئەم يارييە لە ئاپ ستۆری تايبەت بە ئايفۆن و ئايپاد لەبەردەستە و قەبارەکەشی ٨٥٤ مێگابايتە، لەکاتی داگرتنی دا لە رێگەی ئينتەرنێتەوە کاردەکات و بەردەوام گۆڕانکاریی نوێ و ليڤڵی بۆ دێت.

بۆ داگرتنی يارييەکەش دەتوانن بچنە ئاپ ستۆر، دواتر بنووسن ' Modern Combat 5: Blackout ' و ئينستاڵی بکەن.

چەند وێنەيەک:


facebook
twana sabah muhamad


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...