لە تۆڕی کۆمەڵايەتی تويتەرەوە، هەواڵی شکاندن و جەيڵبرێک کردنی دوو ڤێرژنی ئای ئۆ ئێس بڵاوکرايەوەو وەک هەواڵێکی خۆش بەبەکارهێنەرانی ئەو سيستمە راگەياندرا.



تيمی پانگوی چينی، چەند کاتژمێرێک بەر لە بڵاوکردنەوەی جەيڵبرێکەکە، لە رێگەی هەژماری خۆيانەوە لە تويتەر هەواڵی شکاندنی هەردوو ڤێرژنی ئای ئۆ ئێس (٩.٢ ، ٩.٣)ـيان راگەياند.





لە دوای تێپەڕبوونی چەند کاتژمێرێک بەسەر ئەو تويتەيان، تيمی پانگو لە رێگەی ماڵپەری فەرمی خۆيانەوە جەيڵبرێکەکەيان بۆ هەوادارانی ئەو سيستمە بڵاوکردەوە.



بەڵام بەپێی روونکردنەوەيەک کە لە ماڵپەرەکەيانەوە بڵاوکراوەتەوە، سەرەتا بەرنامەکەيان بە زمانی چينی بڵاوکردۆتەوە، دواتر لە ماوەيەکی نزيکدا بە زمانی ئينگليزی و ويندۆس بەردەستی دەخەن.





بۆ سەردانکردنی ماڵپەری فەرمی پانگو کليک لێرە بکەن...

جەيڵبرێک يەکێکە لەکارە ناياسييەکانی بەدەر لە کۆمپانيای ئەپڵ، کە چەند گروپ و کەسێک کە کاريان گەشەپێدەری بەرنامەکانە دەچنە ناو سيستمە کارپێخەرەکانەوەو دەستکاری دەکەن بەمەبەستی دابەزاندنی ياریی و ئەو بەرنامانەی بەپارەن تا بەکارهێنەران بتوانن بەبێبەرانبەر شت دابگرن و تايبەتمەندی ديکەی بۆ زيادبکەن.

ئەم جەيڵبرێکە بۆ ئەم جۆرانەی ئايفۆن و ئايپاد دەبێت:




خەندان – سەربەست نەجمەدين



"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...