سەرچاوەکانی هەواڵ بڵاويانکردەوە، بەشێکی گەورە کۆمپانيای بواری ئينتەرنێت، ياهو لەلايەن بەڕێوبەرانييەوە فڕۆشرا بە کۆمپانيايەکی ئەمريکی کە لە بواری مۆبايل و پەيوەندی و وێب دا چەندين ساڵە کاردەکەن.
لەوبارەيەوە ئاژانسی رۆيتەرز بڵاويکردەوە، کۆمپانيای ڤێريزۆنی ئەمريکی بەشە بازرگانييەکەی کۆمپانيای ياهوی بەبەهای ٤.٨ مليار دۆلار کڕييەوەو بونەتە خاوەنی پشک لەو کۆمپانيايە.
هەروەها رۆيتەرز ئاماژەشی بەوەداوە هەريەکە لە کۆمپانياکانی ئەلی بابا و ياهوی ژاپۆنی بەرێژەکانی %١٥ و %٣٥،٥ پشکيان لە کۆمپانياکەدا هەيە کە بەهاکەی دەگاتە ٤٠ مليار دۆلار.
پێگەی فەرمی ياهو چەندين بەش و خزمەتگوزاريی گرنگ لە خۆدەگرێت، کە هەريەک لەو بەشانە ساڵانە بە رێژەيەکی زۆر داهاتی هەيە، بەشی "Finance" يەکێکە لەو بەشە گرنگانەی کۆمپانيای ياهو کە بازرگانی پێوەدەکرێت و پارەيەکی زۆر بۆ کۆمپانياکە رادەکێشێت، لە ئێستادا ئەو بەشەش لەلايەن ڤێريزۆنەوە کڕدرايەوە.
خەندان – سەربەست نەجمەدين
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""




