تائێستا تێبینیی ئەوەت کردووە کە کاتێک وێنەیەکی ئێچ دی ئەپلۆد دەکەیتە سەر فەیسبووک لە مۆبایلێکی سیستمی ئەندرۆیدەوە، قەبارە یاخود کوالیتی وێنەکە هەمان ئەو قەبارەو کوالێتیە نیە کە وێنەکە هەیبوو لە ناو گەلەری مۆبایلەکەدا؟!
ئەم نزمبوونەوەیە لە کوالێتی وێنهکان مانای ئەوە نیە کە کوالیتی کامێرای مۆبایلەکەت نزمە، بەڵکو لەبەر ئەوەیە کە تاکو ئێستا فەیسبووک پاڵپشتی وێنەی ئێچ دی نەکردووە لەسەر سیستمی ئەندرۆید.
لەم ڕووەوە و لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کۆمپانیای فەیسبووک هەستاوە بە گۆڕانکاری لە سەر سیستمی ئەندرۆید، ئەویش بە زیادکردنی تایبەتمەندیەکی نوێ بۆ بەشی سێتینگ کە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات ئەپلۆدی وێنەکانیان بگۆڕن بۆ کوالێتی ئێچ دی.
کاراکردنی تایبەتمەندی وێنەی ئێج دی لەسەر سیستمی ئەندرۆید بەم هەنگاوانە دەبێت:
Setting > General > Upload HD photos - on
بەمەش چیتر وێنەی ئەپلۆدکراوی سیستمی ئەندرۆید بۆسەر فەیسبووک هەمان ئەو کوالیتیەی دەبێت کە پێشتر لەسەر ئامێرەکە هەیبووە. وەهەروەها بەکارهێنەران ئازادن لە بەکارهێنانی ئەم تایبەتمەندیە،واتە هەرکات بیانەوێت ئەتوانن تایبەتمەندی ئێچ دی وێنەکانیان لە فەیسبووک ڕابگرن.
جێی ئاماژەیە کە تایبەتمەندی وێنەی ئێچ دی لە فەیسبووک پێشووتر لەسەر سیستمی ئای ئۆ ئێس خراوەتە بەردەستی بەکارهێنەرانی فەیسبووک.
facebook
twana sabah muhammad
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""



