لە نوێترين هەواڵدا توێژەرانی بواری ئاسايش و پاراستنی ئامێرە زيرەکەکان هەڵەيەکی مەترسيداری مۆبايلی ئايفۆنيان دۆزييەوە کە لە رێگەيەوە هاککەرزەکان دەتوانن دزە بکەنە ناوييەوەو دەست بەسەر زانيارييەکانی دا بگرن.

وەک ئاشکرايە لەماوەی رابردووش ئايفۆن کێشەيەکی ديکەی هەبوو، ئەو کێشەيەش ئەوەبوو هەرکاتێک رێکەوتی ئايفۆنەکە بکرابايە بە ١ – ١ – ١٩٧٠ دەستبەجێ ئامێرەکە دەکوژايەوەو هەڵنەدەبۆوە، تا بەفەرمی ئەپڵ چارەسەرکردنی ئەو کێشەيەی راگەياند و داوای لێبوردنيشنی لە بەکارهێنەرانی کرد.

لەوبارەيەوە پێگەی ئينديپێندێنتی بەڕيتانی بڵاويکردەوە، توێژەران هەڵەيەکی ديکەيان لە ئايفۆندا دۆزييەوەتەوە ئەويش ئەوەيە کاتێک ئامێرەکە پەيوەست بە هێڵی ئينتەرنێتەوە بکرێت مەترسی بردنی زانيارييەکانی ئامێرەکە لە ئارادايە و رووبەڕووی هاککردن دەبێتەوە.

هەرچەندە بە وردی باس لەو جۆرە هەڵەيە نەکراوە بەڵام ئامانجەکە ئەوەيە هەر ئايفۆنێک کۆنێکتی هێڵە نەناسراوەکان ببێت و بچێتە ناو چەند ماڵپەرێکی تووشبوو بە ڤايرۆس و ترۆجان دەستبەجێ ئامێرەکەی لە دەستدەدات، هەربۆيە لە ئێستادا چاوەڕوانی لێدوانی فەرمی ئەپڵ دەکەن بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەيە.

facebook
twana sabah muhamad


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...