له ئێستادا كۆمپانیایه‌كی بواری گه‌شه‌پێدانی به‌رنامه‌كان، ئۆفه‌رێكی ناوازه‌ی پێشكه‌شی به‌كارهێنه‌رانی سیستمی ئای ئۆ ئێس كردووه به به‌خۆڕایی كردنی یه‌كێك له به‌رنامه‌كانی.
ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ش ناوی Photo translation -ه‌و كاری وێنه‌گرتن و به تێكستكردنی ئه‌و وێنانه‌یه كه نووسینیان له‌سه‌ره.
ّواته له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ی كتێبێك یاخود رۆژنامه‌یه‌ك، كه‌سه‌كه ده‌توانێت له رێگه‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌وه وێنه‌یه‌كی ئه‌و به‌شه بگرێت كه مه‌به‌ستیه‌تی دواتریش له ئه‌و به‌رنامه‌یه له مۆبایله‌كه به‌شێوه‌ی تێكست بۆی به‌رده‌ستده‌خات واته پێویست به نووسینه‌وه ناكات.
ئه‌م به‌رنامه‌یه به‌پاره‌یه و له ئێستادا به‌شێوه‌كه‌ی كاتیی بووه‌ته خۆڕایی و بۆ ئایفۆن و ئایپاد به‌رده‌سته.
بۆ داگرتنی كلیك لێره بكه‌ن یاخود له ئاپستۆر گه‌ڕانی بۆ بكه‌ن و دواتر دایبگرن.
"" به یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""



