له نوێترین هه‌واڵدا، پێگه ته‌كنه‌لۆجییه‌كان بهڵگهیهبهكیان بڵاوكردووه‌ته‌وه كه‌وا باس له‌وه ده‌كات له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ئینستاگرام خزمه‌تگوزارییه‌كی ده‌شارێته‌وه.
خزمهتگوزارییهكهش بریتییه له شاردنه‌وه‌ی ژماره ئه‌و لایكانهی بۆ پۆستێك هاتوون، واته كاتێك پۆستێك وێنه بێت یاخود ڤیدیۆ بڵاوده‌بێته‌وه له ئینستاگرام له ئێستادا ژماره‌ی ئه‌و لایكانه ده‌نووسێت كه بۆی هاتوون به‌ڵام له داهاتوودا ده‌شاردرێنه‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوانه ئاماژه‌شیان به‌وه‌كردووه ئامانج له‌و خزمه‌تگوزارییه بۆ ئه‌وه‌یه تا به‌كارهێنه‌رانی ئینستاگرام كه‌متر تووشی دڵه‌ڕاوكێ بن و چاویان له‌سه‌ر لایكی پۆسته‌كان بێت به‌ڵكو گرنگی بده‌ن به ناوه‌رۆك و جۆری ئه‌و پۆستانه‌ی ده‌یكه‌ن.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ش به‌وه‌دراوه كاتێك كه‌سێك لایكی پۆستێك ده‌كات بۆ خاوه‌ن پۆسته‌كه ده‌چێت به‌ڵام ته‌نیا ژماره‌ی لایكی سه‌ر پۆسته‌كان پێشان نادرێت.
"" به یه‌ك ووشهش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته دهربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""



