بەرپرسانی پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندیی (ڤایبەر)، ناردنی وێنە و ڤیدیۆی ڕووت بە پڕۆگرامەکەیان قەدەغە دەکەن. ماتان کۆفمان، بەڕێوەبەری بەبازاڕکردنی بەرھەمەکانی ڤایبەر، لەمبارەیەوە بە ماڵپەڕی (فیجی سەن)ی ڕاگەیاندووە: "ئاگادارین کە پێشتر بەکارھێنەرانمان ژمارەیەکی زۆر لە وێنە و ڤیدیۆی ڕووتیان لە ڕێگەی ڤایبەرەوە بۆ یەکدی ناردووە، ئێستاش کار لەسەر ئەوە دەکەین، کە ناردنی وێنە و ڤیدیۆی ڕووت بە پڕۆگرامەکەمان قەدەغە بکرێت و ڕێگە نەدرێت ھیچ کەسێک ئەو جۆرە دیمەنانە بۆ یەکدی بنێرن".

بەڕێوەبەری بەبازاڕکردنی بەرھەمەکانی ڤایبەر لەبارەی ھۆکارەکەی دەڵێت: "ناردنی وێنە و ڤیدیۆی ڕووت شکاندنی یاساکانی بەکارھێنانی ڤایبەرە، بۆیە لە داھاتوودا بە تەواوەتی قەدەغەی دەکەین".

ماتان کۆفمان ئاماژەی بەوەش داوە، کە دوای جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە، ھەر بەکارھێنەرێکی ڤایبەر وێنە و ڤیدیۆی ڕووت بۆ کەسی بەرانبەر بنێرێت، وێنە و ڤیدیۆکە بەشێوەیەکی خۆکاری دەسڕدرێتەوە و بڵۆک دەکرێت، ئەگەری ھەیە ھەژمارەکەشی لە ڤایبەردا بڵۆک بکرێت.


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...