هەموکاتێک ئەپڵ هەوڵ دەدات زیاتر بایەخ بە کامێراکەی بدات ، بەڵام گرتنی وێنەیەکی ناوازە بە مۆبایلەکانی ئایفۆن یاخود هەر مۆبایلێکی کە کارێکی ئاسان نیە ، بە بەکارهێنانی ئەو تایبەندمەندیانەی کە لە کامێرەکەدا هەن دەتوانی وێنەی ناوازەی پێبگیرێت.
لەم بابەتەدا چەند ئاسانکاریەک و ڕێگای جیاوازتان پێ ئاشنا دەکەین کە یارمەتیت دەدات لە گرتنی وێنە بەشێوەیەکی باشتر لە مۆبایلەکانی ئایفۆن دا.
١-دۆخی پانۆراما
کاتێک کە خۆت دەبینیتەوە لە ناوەڕاستی سروشتێکی جوان ، وە دەتەوێت تەواوی ئەو دیمەنە بە کامێراکەت بگریت ، لەم دۆخەدا دەتوانی دۆخی Pano بەکاربهێنیت بۆ ئەوەی وێنەیەکی ناوازەت دەستکەوێت بە مەودایەکی فراوان ، ئەم دۆخە دەتوانی بۆ زنجیرە چیاکان و دارە گەورەکان و تاڤگەکان وە چەندەها دیمەنی سروشتی کە.
٢-گرتنی وێنە بە پێچەوانەی تیشکی خۆر
شارەزایانی بوانی وێنەگرتن بەم دۆخە دەڵێن Backlighting کە لەڕێگەیەوە دەتوانی وێنە بگریت بە ئاڕاستەی تیشکی خۆر یاخود هەر ڕوناکیەک ، بۆ وێنە گرتنی بەم دۆخە بە دەست نان بە ڕونما کەداو لەو کاتەدا قفلێک دەردەکەوێت دواتر ئەو شوێنە دیاری دەکەیت کە دەتەوێت و لە تەنیشتیوە دەتوانی بەرز و نزم بە ئاستی ڕوناکیەکە بکەیت.
٣-دۆخی وێنەی ڕاستەوخۆ
کە بە Live Photo ناسراوە ، لەم دۆخەدا دەتوانی ئەو وێنانە بگیریت کە لەناکاو ڕودەدەن کە بۆماوەی ٣ چرکە وێنەیکی جوڵاو دەگرێت.
لە باتی ئەوەی وێنەیەکی جێگریر بگریت لە کاتە خۆشەکانتا دۆخی Live Photos بەکاربهێنە بۆ گرتنی جوڵەو هەروەها دەنگەکەشی وە بۆ ئەو تەنانەی کە دەجوڵێن وەک مناڵ و ڕوبار وە چەندەهای کە.
بە دەست نان بە ئایکۆنی Live Photos کە لەسەرەوەی ڕونماکەدا دەردەکەوێت کە ڕەنگەکەی دەبێت بە زەرد و بەواتای ئەوەی کە چالاک کراوە.
٤-دۆخی Burst بەکاربهێنە بۆ تەنە جوڵاوەکان
ئایا پێشتر هەوڵت یاوە وێنەی شتێک بگریت کە سەرنجی ڕاکێشابیت بەڵام تۆ لە ئۆتۆمبێل دا بویت نەتوانیوە وێنەی بگریت بەهۆی جوڵانی ئۆتۆمبێلەکەت ؟ وە بۆ ئەوەی ئەو کێشەیە چارەسەر بکەیت دەتوانی دۆخی Burst بەکاربهێنیت کە یارمەتیت دەدات لە یەک کاتدا چەندین وێنە بگریت وە دواتر چەند وێنەیەکت هەیە دەتوانی جوانترینیان هەڵبژێری ئەم دۆخەش بە دەست لەسەرنان لەسەر دوگمەی کامێرەکەت بەبەردەوامی.
٥-بەکارهێنانی دۆخی Timer
کە یارمەتیت دەدات لە گرتنی وێنەکەت لەماوەی چەند چرکەیەکدا ، واتە دەتوانی وێنە بگریت بەبێ بەکارهێانانی دەستت و تەنها خۆت دەرکەویت.
ئەمەش بە دانانی مۆبایلەکەت لە شوێنێکی جێگیردا وە دواتر دەست بنێ بە دوگمەی Timerدا، وە دەتوانی لەنێوان ٣ بۆ ١٠ چرکە هەڵبژێری بۆ ماوەی وێنە گرتنەکە.
٦-بەرکارهێنانی دۆخی HDR بۆ گرتنی وێنەیەکی پڕ وردەکاری
ئەم دۆخە چەند وێنەیەک بە چەند پلەی ڕەنگێکی جیاواز دەگرێت وە دواتر خودکارانە پێکەوەیان دەلکێنێت ، بۆ ئەوەی وێنەیەکی نایابت دەستبکەوێت کە وردەکاری لە هەریەکە لە تیشک و سێبەر دەکات.
٧-بەکارهێانی بەرنامەی دەرەکی لەگەڵ کامێرەکەدا
بەرنامەی زۆر هەن لە کۆگای ئایتونس کە لەگەڵ کامێرای مۆبایلەکەدا ئیش دەکەن ، هەندێکیان بەخۆڕاین و هەندێکیشیان بە پارەن ، کە چەندەها تایبەندمەندی تێدایە وەک ڕێکخستنی ڕەنگی سپی و وە دەستکاری کردنی ISO و کەوتنەبەر exposure وە خێرای هاوێنەی کامێرەکە وە چەندەها شتی کە.
Karwanit
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""



