لە ساڵیادی دامەزراندنی جی مەیڵ (G-Mail)ـدا، کۆمپانیای گوگڵ تایبەتمەندییەکی گرنگ و بەهێزی بۆ ئەو بەشە گرنگەیان زیادکرد.

وەک ئاشکرایە لە ئێستادا تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ژیانی زۆرینەی بەکارهێنەرانی ئینتەرنێتیان داگیرکردووەو بەهۆی بوونی چەند تایبەتمەندیی و خزمەتگوزارییەوە بەکارهێنەرانیان ئالودەی خۆیان کردووە.

بۆ ئەو مەبەستەش کۆمپانیای گوگڵ تایبەتمەندیی کات نانەوە (تەوقیت - سکێجوەڵ) ی بۆ کاتی ناردنی ئی مەیڵ زیادکرد.

بەپێی ئەو تایبەتمەندییەش بێت بەکارهێنەر دەتوانێت ئەو ئی مەیڵەی لە رێگەی جی مەیڵەوە دەینێرێت کاتی بۆ دیاریبکات و لەو ساتەی دەیەوێت بینێرێت کە ئەمەش تایبەتمەندییەکی گرنگ و بەهێزە بوونی هەبێت لە تۆڕ و پێگەکاندا.
راچڵەکین - سەربەست نەجمەدین


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...