كۆمپانیای فه‌یسبوكی خاوه‌ن تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك و به‌رنامه‌كانی واتس‌ئاپ و ئینستاگرام، هه‌واڵێكی ناخۆشی ده‌رباره‌ی به‌كارهێنه‌رانی ئاشكراكرد.
له‌وباره‌یه‌وه پێگه‌ی CNN بڵاویكردووه‌ته‌وه كه‌وا نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن و 500 هه‌زار ئیمه‌یڵ به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی به‌رانبه‌ره‌كانیان هێنراونه‌ته فه‌یسبوك.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه راشیگه‌یاندووه رێكه‌وتی ئه‌و هه‌ڵه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و كاته‌ی فه‌یسبوك سه‌رقاڵی گۆڕینی دیزاین و به‌هێزكردنی لایه‌نی ئاسایش و پاراستنی بووه.
واته كاتێك به‌كارهێنه‌ر هه‌ژماره‌كه‌ی خۆی به‌هێزده‌كات و فه‌یسبوك داوای ئیمه‌یڵی دیكه یان لیستی هاوڕێكانی ده‌كات، ئه‌و ئی مه‌یڵانه تۆماربوون و هاتوونه‌ته ناو تۆڕه‌كه‌وه.
به‌پێی شاره‌زایانی ته‌كنه‌لۆجیا ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه‌كی دیاری ئه‌و تۆڕه‌یه‌و ئه‌گه‌ری زۆره دووباره بۆ جارێكی دیكه له دادگای یه‌كێتی ئه‌وروپا دادگایی بكرێته‌وه.
راچڵه‌كین - سه‌ربه‌ست نه‌جمه‌دین
"" به یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""



