گەورەترین تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی سەر بە کۆمپانیای فەیسبووک بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو لە چەند وڵاتێک لە کار کەوتن.

هەریەکە لە فەیسبووک، ئینستاگرام و واتس ئاپ لەچەند وڵاتێکی جیاوازی جیهان لە کارکەوتن، دوای ئەمەش بەکارهێنەرانی ئەو تۆڕانە رووبەڕووی کێشە بوونەتەوە.

ئەوروپا زۆرترین زیانی بەهۆی لەکارکەوتنی ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتیانە پێگەیشتووە، بەوپێیەی لەرووی جۆگرافیاوە کیشوەرێکی گەورەیە، بەتایبەتیش کە لە بەریتانیا، فەرەنسا، یۆنان، ئیتالیا و چەند وڵاتێکی دیکە، لەگەڵ باشووری ئاسیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەکارهێنانی ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتیانە کێشەیان تێکەوتووە.

ئەمە وەستانێکی دیکەی ئاپەکانی سەر بە کۆمپانیای فەیسبووکە کە ماوەی رابردووش چەندین جار بۆ چەند کاژێرێک رووبەڕووی ئەو کێشانە بووەتەوە.
ڕووداو



"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...