
راچڵەکین - سەربەست نەجمەدین
بەهۆی زۆری هێڵەکانی ئینتەرنێت و پەیوەست بوونی کەسانی دیکە پێکەوە، بەرنامەی گرنگ و نایاب بۆ چاودێرییکردنیان دروستبوون و پێویست دەکات بەکارهێنەر بەردەوام چاودێریی هێڵەکەی بکات.
بەرنامەی (Network Manager – Network Tools & Utilities Pro) یەکێکە لەو بەرنامە سەرکەوتووانەی لە بواری چاودێرییکردنی هێڵەکاندا بەکاردەهێنرێت و خاویی و خێرایی و چەند تایبەتمەندییەکی دیکەی ئاشکرادەکات.
لە ئێستادا ئەو بەرنامەیە بووەتە خۆڕایی و کاتەکەشی بۆ ماوەیەکی دیاریکراوە بەڵام تەنیا بۆ سیستمی ئەندرۆید بەردەستە و بۆ ئای ئێس نییە، بەکارهێنەر دەتوانێت لە رێگەی پلەی ستۆرەوە داونلۆدی بکات.

"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""