
راچڵەکین - سەربەست نەجمەدین
لەمانگی ئەیلول نزیک دەبینەوەو جیهان لە چاوەڕوانی هەواڵەکانی سەبارەت بە مۆبایل و بەرهەمە نوێيەکانی کۆمپانیای ئەپڵی ئەمریکییە.
بەگوێرەی چەند وێنەيەکی دزەپێکراو کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوونەتەوە، لە کۆتایی ئەم مانگەدا، ئەپڵ سێ جۆری نوێی ئایفۆن دەخاتە بازاڕەکانەوە.
وەک لە وێنەکەدا دیارە کە سێ روونمای شاشەی ئایفۆنە نوێيەکانە، قەبارەی یەکێکیان ٥.٨ ئینج دەبێت و دوانەکەی دیکەش ٦.١ و ٦.٥ دەبێت، کە ئەوەی سێيەمیان گومانی پڵەسی لێدەکرێت.
بەگوێرەی راپۆرتەکان، ئایفۆنەکان ناویان، ئایفۆن ١١ و ئایفۆن ئێس ئی پڵەس دەبێت، کە ئایفۆن ١١ بە دوو جۆری جیاوازی شاشە بەردەست دەبێت.
هەروەها بەپێی چەند سەرچاوەیەکی تەکنەلۆجی یەکێک لە شاشەی ئەو ئایفۆنانە بە تەکنیکی LCD دەبێت و ئەوانی تر بە OLED دەبن.
ساڵانە کۆمپانیای ئەپڵ لە سەرەتای مانگی ئەیلول، کۆنگرەیەکی تەکنەلۆجی تایبەت بەبەرهەم و ئامێرە نوێیەکانی دەبەستێت و تیایدا جیهان سەرسام دەکات.

"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""