
وابڕیارە لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٩، کۆمپانیای سامسۆنگ جۆرێکی دیکەی زنجیرەی ئێس لە گەلاکسی بەرهەمبهێنێت و بیخاتە بازاڕەکانەوە.
سەرچاوە تەکنەلۆجییەکان بڵاویانکردەوە گەلاکسی S10 بە سێ جۆر بەردەستدەخرێت کە ئەوانيش (Beyond 0 و Beyond 1 و Beyond 2)ـن، کە هەریەکەشیان کۆمەڵێک تایبەتمەندیی لەخۆدەگرێت.
واتە Beyond 0 جۆری ئاسایی گەلاکسی S10 دەبێت، وە Beyond 1 لە جۆری گەلەکسی ئێس ١٠ پڵەس دەبێت و هەروەها Beyond 2 جۆرێکی نوێی گەلەکسی S10 دەبێت.
رامەکانیان ٤،٦،٨ گێگادەبێت لەگەڵ شاشەی قەبارە ٥.٨ پێکسڵ و ٦،٢ پێکسڵ دەبن لەگەڵ هەندێ تایبەتمەندیی پێشبینیکراوی دیکە.

"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""