![](https://i.postimg.cc/6qcQxN1m/photo_2018-09-18_16-53-37.jpg)
لە ماوەی ڕابردودا هەزارن جار پرسیارم لێ کراوە " ئایا دەتوانرێت پەیوەندیەکانی ڤایبەر ڕیکۆرد بکەم؟ مامۆستا چۆن ڕیکۆردی پەیوەندیەکانی ڤایبەر بکەم؟...هتد " ئەمانەو چەندین جۆر پرسیاری تر. هیچ گومان لەوەدا نیە کە لەگەڵ گەشەکردنی زانستی پەیوەندیەکان و ئامێرە هۆشمەندەکان ئەوا ڕۆژانە چەندەها ئەپی جیاواز وەبەردەهێنرێت لە بوارەکانی پەیوەست بە لایەنی هونەری و کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئەندازیاری و سیکیوریتی و ..هتد.
زۆرجار بەهۆی ئاڵۆزی کۆمەڵایەتی و سیاسی و زانستی سەردەمەوە پێوسیت دەکات گفتوگۆکانی نێو موبایلەکەت لە کاتی پەیوەندیەکاندا ڕێکۆرد بکەیت و هەڵیگری و بیپارێزی، بە تایبەت ئەو پەیوەندیانەی کە لەڕێگەی ئەپە کۆمەڵایەتیەکانەوە ئەنجام دەدرێن بۆ نمونە ڤایبەر و وەتس ئەپ و تلیگرام... هتد. بۆ ئەم مەبەستەش بەرنامەی Apowersoft Screen Recorder هەڵبژاردون، یەکێکە لە باشترین ئەپەکانی تۆمارکردنی دەنگ و ڕەنگ لە کاتی ئەنجامدانی پەیوەندیەکانی ڤایبەر و هاوشێوەکانی دا،ئەپەکە تایبەتە بە بەکارهێنەرانی سیستەمەکانی مۆبایلی ئەندرۆید.
ئەپەکە زۆر سادەیە لەبەکارهێنان و بێ بەرانبەرە و هەموان دەتوانن داونلۆدی بکەن لەڕێگەی ئەم لینکە وە..
![](https://2.bp.blogspot.com/-PR3QX80gtfE/WQEUmv7uXJI/AAAAAAAAH4Y/dsiFlVlDsUcssfq45sxDctlsjkj4uWZugCLcB/s1600/Zanyare.org.gif)
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""