![](https://i.postimg.cc/6qcQxN1m/photo_2018-09-18_16-53-37.jpg)
زۆر جار پرسیارم لێ دەکرێت و دوترێت مامۆستا " هەمان دەنگ و هەمان کەس لە چەن کاتێکی جیاوازی هەمان ڕۆژدا چەندین پەیوەندی پێوە کردم بەڵام بە ژمارەی ووڵاتانی جیاواز !" یاخود دەوترێت هەستم دەکرد هەمان پەیوەندی و کەسایەتی گۆڕانکاری دەکرد لە دەنگەکەیدا، پاشان وا هەستم دەکرد کە ئەمە یەک کەسایەتی نەبێت!" وە پرسیارم لی دەکرێت و دەوترێت ئایا مامۆستا دەکرێت لەگەڵ پەیوەندی تەلەفۆنی دا دەنگی تر تێکەڵاو بکرێت! ڕۆژانە چەندین پرسیاری تر ..!!
زۆر بەکورتی دەتوانم بڵێم " بەڵی بێگومان هەموو ئەمانە ڕاستن، دەکرێت هەموو ئەم حاڵەتانە ئەنجام بدرێن بە تایبەت لە ووڵاتانی دونیای سێهەم لە ناویاندا عێراق و هەرێمی کوردستان بە تایبەتی "، بەهوی لاوازی و کەمی لایەنەکانی " privacy لەگەڵ policy " تەکنۆلۆژیەوە، بەهۆی گەشەسەندنی تەکنۆلۆژیاوە چەندین ئەپ و پرۆگرام لەبەردەستن بۆ گۆڕینی دەنگ و ژمارەی تەلەفۆن و ڕیکۆردکردنی پەیوەندیەکان بەگشتی بە سادەترین ڕێگە و زۆر بە ئاسانی.
بۆ نمونە ئەپێکی وەک " Fun Phone Call - IntCall " دەتوانێت یارمەتی بەکارهێنەرانی هەردوو سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس بدات بۆ گۆڕینی هەموو لایەنەکانی پەیوەندیکردنیان بە بەرانبەرەوە، بۆ نمونە گۆڕینی دەنگ و زایادکردنی دەنگی تر بۆ دەنگە ئەسڵیەکە لە کاتی پەیوەندیدا، گۆڕینی ژمارەی تەلەفۆن بۆ ژمارەیەکی تر، ڕیکۆردکردنی دەنگی بەرانبەر ..هتد.
بۆیە وەک پێگەی کاروان ئایتی هەردەم پێشنیارد دەکەین کە بە ووریایەوە مامەڵ بکرێت بە ئامێرەکانی پەیوەندیەوە بەگشتی، باشترین ڕێگە بۆ خۆپارێزی ئەوەیە کە لە ژیانی ڕۆژانە، کەسیایەتی ئاسایت چۆنە ئەوا دەبێت بە هەمان شێوە کەسایەتی و ڕەفتاری خۆت وێنا بکەیت لەو کاتەدا کە لە پشت شاشەی موبایل یان کۆمپیوتەرەکەتەوەی.
بۆ ئەندرۆید: Fun Phone Call - IntCall
بۆ ئای ئۆ ئێس: Fun Phone Call - IntCall
![](https://2.bp.blogspot.com/-PR3QX80gtfE/WQEUmv7uXJI/AAAAAAAAH4Y/dsiFlVlDsUcssfq45sxDctlsjkj4uWZugCLcB/s1600/Zanyare.org.gif)
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""