![](https://i.postimg.cc/6qcQxN1m/photo_2018-09-18_16-53-37.jpg)
راچڵەکین - سەربەست نەجمەدین
ئایفۆن ئێكس یه‌كێكه له‌و مۆبایله زیره‌كانی كه به‌رهه‌می كۆمپانیای ئه‌پڵه و توانیویه‌تی له رێگه‌وه به‌كارهێنه‌رێكی زۆر له‌خۆی رازی بكات و نوێكاری له ته‌كنه‌لۆجیادا بكات.
به‌ڵام ئه‌و ئامێرانه‌ش به‌ده‌ر نین له هه‌ڵه و كه‌م تا زۆر له‌كاتی به‌كارهێنان رووبه‌ڕووی خراپبوون ده‌بنه‌وه‌و تووشی كێشه‌دێن.
له رێگه تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیشه‌وه، به‌كارهێنه‌رێك له تویته‌ره‌وه ته‌قینه‌وه‌ی ئایفۆن ئێكسه‌كه‌ی راگه‌یابد كه له كاتی نوێبوونه‌وه‌ی وه‌شانی ئای ئۆ ئێسه‌كه‌ی دا بووه.
ئه‌و به‌كارهێنه‌ره ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه هه‌رچه‌نده ١٠ مانگێك ده‌بێته كڕیویه‌تی به‌ڵام له‌كاتی نوێبوونه‌وه‌ی سیستمه‌كه‌ی له‌ناو دووكه‌ڵی لێبه‌رزبۆته‌وه‌و ته‌قیوه.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه له‌ماوه‌ی رابردوو شاشه‌ی به‌شێك له ئایفۆن ئێكسه‌كان له‌خۆیانه‌وه و به‌بێ ده‌ست لێدان كردار ئه‌نجامیان ده‌دات و به‌رنامه‌یان ده‌كرده‌وه.
![](https://2.bp.blogspot.com/-PR3QX80gtfE/WQEUmv7uXJI/AAAAAAAAH4Y/dsiFlVlDsUcssfq45sxDctlsjkj4uWZugCLcB/s1600/Zanyare.org.gif)
"" به یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""