لە ئێستادا کۆمپانیای فەیسبوکی خاوەن بەرنامەی واتسئاپ، سەرقاڵی تاقیکردنەوەی تایبەتمەندییەکە بۆ ئەو بەرنامەیە.

بەپێی هەواڵێکی پێگە تەکنەلۆجییەکان، واتسئاپ لە داهاتوودا تایبەتمەندیی زیادکردنی هاوڕێ یان بەکارهێنەر لە رێگەی (QR code)ـەوە.

واتە هاوشێوەی سناپچات و ئینستاگرام و مەسنجەر، بەکارهێنەر بەبێ نووسینی ناوی ئەو کەسەی دەیەوێت زیادی بکات بۆ لیستی هاوڕێیان، ئەوا لە رێگەی ئەو کیو ئاڕ کۆدەوە دەتوانێت ئەو کارە بکات و راستەوخۆ بیدۆزێتەوە.

لە ئێستادا لە ژێر ئەزموونی دایە و دوای تێپەڕبوونی ئەو قۆناغەش بۆ سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێسی زیاد دەکات.


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...