راچڵەکین - سەربەست نەجمەدین
كۆمپانیا فه‌یسبوك له رێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی مه‌سنجه‌ره‌وه، وه‌شانێكی نوێی ئه‌پی Messengerی به كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاریی و نوێكارییه‌وه راگه‌یاند.
له گرنگترین نوێكاریی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌دا، تایبه‌تمه‌ندی دارك مۆد، واته دۆخی تاریكی و روناكی زیادكراوه، كه له‌شه‌ودا ده‌توانرێت به دۆخی تاریكی به‌كاربهێنێرێت كه بۆ چاو به‌سووده و هه‌م بۆ شه‌حنی مۆبایله‌كه‌ش به‌رگه‌ی زیاتر ده‌گرێت.
گرنگترین تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی وه‌شانه نوێیه‌كه‌ی مه‌سنجه‌ر:
- گۆڕینی نیشانده‌ری هێمای چاته هاتووه‌كان
- زیادكردنی چه‌ندین ئیمۆجی نوێ و فلته‌ری AR
- زیادكردنی چه‌ند ڕه‌نگێكی نوێ بۆ بوتبڵی چاته‌كان
- نوێكردنه‌وه‌ی ڕووكاری ته‌واوه‌تی به‌رنامه‌كه
- نوێكردنه‌وه‌ی لۆگۆ
- گۆڕینی ستایل و هه‌ڵبژارده‌كانی ستۆری
ئه‌م نوێكارییه‌ش هه‌نگاو به هه‌نگاو ده‌گاته ده‌ست به‌كارهێنه‌رانی هه‌ردوو سیستمی ئه‌ندرۆید و ئای ئۆ ئێس، له رێگه‌ی كۆگاكانی پله‌ی ستۆر و ئاپ ستۆره‌وه به‌رده‌ستده‌بێت.
"" به یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""


