لەماوەی چەند رۆژی رابردوو بەهۆی دروست بوونی خۆپیشاندانەکان و خراپی ناوخۆی وڵاتەوە، حکومەتی عێراق فلتەری خستەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و رێگەی لە بەکارهێنەرانی گرت سوودمەند ببن لەو تۆڕانە و ئاگاداری سات بە ساتی رووداوەکان بن.

هەرێمی کوردستانیش بەدەر نەبوو لەو بڕيارەی حکومەتی عێراق و زۆرینەی کۆمپانیاکانی هێڵی ئینتەرنێت فلتەریان خستەسەر فەيسبوک و ئینستاگرام.

بۆ کردنەوەی ئەو تۆڕانەش لەلايەن کەسانی شارەزای تەکنەلۆجیاوە زۆر رێگا بۆ شکاندنی ئەو فلتەرانە بڵاوکرانەوە، ئاسانترین رێگاش بەکارهێنانی بەرنامەکانی تایبەت بە VPN بوون.

بەرنامەکانی VPN، هەڵدەستن بە گۆڕینی ئایپی شار و وڵاتەکەیان بۆ شوێن و وڵاتێکی دیکە، واتە ئەگەر کەسێک لە سلێمانییەوە بیەوێت فەيسبوک بکاتەوەو بەکاریبهێنێت بەڵام فلتەری لەسەربێت، ئەوا دەتوانێت لە رێگەی بەرنامەکانی ڤی پی ئێنەوە ئای پییەکەی بگۆڕێت بۆ یەکێک لە وڵاتە ئەوروپی و ئەمریکییەکان تا بە ئاسانی بچێتە ناو تۆڕەکانەوە.

لەم بەرنامە تایبەتەی کەناڵی کوردسات نیوسدا کە قسە لەسەر بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و مەترسییەکانی vpn دەکرێت تەواوی وردەکارییەکان خراونەتەڕوو بە ئامادەبوونی هاوکار ئاسۆ نوری، شارەزای بواری ئای تی.
ڤیدیۆ:




"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...