
راچڵەکین - سەربەست نەجمەدین
لە ئێستادا ئینستاگرام سەرقاڵی تاقیکردنەوەی چەندین تایبەتمەندييە و لەنێوانیشیاندا تایبەتمەندييەک بۆ راگەیاندنە تەکنەلۆجییەکان ئاشکراکراوە.
بەگوێرەی هەواڵێکی پێگەی ئەندرۆید پۆلیس، ئینستاگرام تاقیکردنەوە بۆ تایبەتمەندیی پرسیار و وەڵام لە ستۆریسەکانیدا دەکات.
واتە بەکارهێنەر بتوانێت لە رێگەی ستۆریسەوە جۆرە نوێیەکی شێوازی پرسیار و وەڵام ئاڕاستەی فۆڵۆوەرزەکانی بکات و بتوانێت وەڵامی دەستبکەوێت.
ئەم شێوازەش نە لە پوڵ دەچێت نە رێگە بە دانانی ستیکەرسەکان دەدات، شێوە جدییەکەی پێوە دیاردەبێت و بەکارهێنەر دەتوانێت سوودی لێوەربگرێت.

"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""