
راچڵەکین - سەربەست نەجمەدین
وەک ئاشکرایە لەماوەی رابردوو سایتی (سەراح - Sarah) کە تایبەت بوو بە پرسیار و وەڵام بەبێ ئەوەی ناو و زانیاریی کەسی وەڵامدەرەوە ئاشکرابکات، زۆر بەخێرایی لەناو بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبوو بوویەوە.
بەڵام لەدوای هەوڵدان و تێپەڕاندنی قۆناغی ئەزمونی، بەفەرمی ئینستاگرام تایبەتمەندی ستیکەری پرسیاری بۆ بەشی ستۆریسەکەیانی زیادکرد، کە هەمان کاری سەراح دەکات.
واتە لە ئینستاگرام دەتوانێت پرسیار لە بەرانبەرەکانت بکەیت، ئەوانيش دەتوانن بەبێ دوودڵی وەڵام بدەنەوەو ناو و زانیارییان لەلای ئەو کەسەی پرسیارەکەی کردووە دەرناکەوێت ئەم تایبەتمەندييەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی بەرێژەیەکی زۆر ئەو جۆرە پرسیار و وەڵامانە خواستی لەسەر بووە.
لە ئێستادا بەکارهێنەرانی ئینستاگرام دەتوانن لە رێگەی نوێکردنەوەی بەرنامەکەیانەوە ببنە خاوەنی ئەو تایبەتمەندييە و بەبێ دوودڵی وەڵامی پرسیار یان پرسیارەکانیان بکەن و بدەنەوە.

"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""